دوو تەڵەبە لەلایەن کەس یان کەسانی چەکداری نەناسراوەوە لە شاری گونبەدی کاووس سەر بە پارێزگای گوڵستان درانە بەر فیشەک و کوژران.
ناسنامەی ئەم دوو تەڵەبەیە، ئاخوند پێژمان و ئاخوند خوجە ڕاگەیێندراوە کە شەوی شەممە لە شوێنێک بە ناوی چای بووئین بە فیشەک کوژراون.
شایانی باسە کە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران لەم چەند ساڵەی دواییدا بە هێرشکردنە سەر تەڵەبە و ئاخوندەکانی سەر بە رێژیم، رق و کینەی خۆیان بەرامبەر بە زۆڵم و گەندەڵییەکانی رێژیمی ئاخوندی دەردەبڕن.