له زیندانی تەورێز پەروەندەیهکی نوێ بۆ ئیرەج محەممەدیو محەممەدئەمین ئاگوشی، دوو بەندكراوی سیاسیی کورد دروست کراوه.
ئەم دوو بەندكراوە سیاسییە بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین به بارودۆخی خۆیان لە نێو زینداندا لەلایەن كاربەدەستانی بەندیخانەوە تۆمەتی شێواندنی نەزمی زیندانیان دراوه پاڵو لەلایەن لقی ٧ی دادگای تەورێزهوه پەروەندەی نوێیان له دژیان کردۆتهوه.
یەكێك لە نزیكهکانی ئیرەج محهممهدی دهڵێ كە ناوبراو تووشی نهخۆشیی دەروونی بووه بهو حاڵهش دەرمانەكانی پێ نادەن، ئەمە لە حاڵێك دایە كە بارودۆخی ناوبراو لە زیندانی تەورێز زۆر خراپەو پاش ئەو هەموو ساڵە تەنانەت تەختی خەو و پەتۆیهکی نهدراوهتێو لەسەر موزاییكەكانی زیندان دەخەوێ.
ئهو دهڵێ سهرباری ئهو دۆخه چونکی ناڕهزایهتییان دهربڕیوه، پەروەندەی نوێیان بۆ کراوهتهوه.
ئیرەج محەممەدی مانگی بانەمەڕی ساڵی ٨٨ لەگەڵ محەممەدئەمین ئاگوشیو ئەحمەد پۆڵادخانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ هەرێمی كوردستان دەسبەسەر كرانو لە خاكەلێوەی ساڵی ٩١دا هەركام سزای ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیریو دوورخرانەوەیان بەسەردا سەپاندن.
ئیرەج محەممەدیو محەممەدئەمین ئاگوشی لە خاكەلێوەی ئەمساڵدا لە زیندانی زاهیدانەوە بۆ زیندانی تەورێز گواسترانەوە.