٥ هاونیشتمانی کە سێ کەسیان مێرمنداڵن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پیرانشار دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی یەک شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١، پێنج هاونیشتمانی کە سێ کەسیان مێرمنداڵن بە ناوەکانی “پەریسا سپاهی” ١٧ ساڵە خەڵکی مەهاباد، “کەویار ئەلیاسی” ١٨ ساڵە خەڵکی مەهاباد، “عیرفان زولفی نیا” ١٨ ساڵە خەڵکی سەقز، “یوسف حەشرەتی” ٢٢ ساڵە خەڵکی پیرانشار و “مەنسوور کانیی ڕەشی” ٣٢ ساڵە خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کران.
ئەو پێنج هاونیشتمانییە لە نزیک ئاوایی “کارخانەی قەند” دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتی ئیتلاعاتی پیرانشار کراون.
شایانی باسە کە تاکوو ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی سەر ئەو هاونیشتمانییانە زانیارییەکی ورد لەبەردەستدا نییە.