پەیکەرەی خومەینی رێبەری پێشووی ڕێژیم و دامەرزێنەری کۆماری ئیسلامی و حائیری دامەرزێنەری حەوزەی عیلمییەی قوم لە شاری قوم ئاگریان تێبەردرا.
شەوی شەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لاوانی شاری “قوم” پەیکەرە و بەنێرێکی گەورەی خومەینی رێبەری پێشووی ڕێژیم و دامەرزێنەری کۆماری ئیسلامی و عەبدولکەریم حائیری یەزدی دامەرزێنەری حەوزەی عیلمییەی قومیان لە گۆڕەپانی بە ناو مەرجەعییەت لە شاری قوم ئاگر تێبەردا.
شایانی باسە کە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران لەم چەند ساڵەی دواییدا سووتاندنی وێنە و پەیکەرەکانی کاربەدەستانی ڕێژمیان کردووەتە یەکێک لە شێوازەکانی بەربەرەکانی لەگەڵ ڕێژیمی دژەمرۆیی ئاخوندی.