گرووپی هەڵپەڕکێی ورمێی زاگرۆس لە باوەشی دەڕڕەی قاسملوودا دەستی بە چالاکی کرد.
گرووپی هەڵپەڕکێی “ورمێی زاگرۆس” ڕۆژی سێزدەبەدەری ساڵی ١٤٠١هەتاویدا لە باوەشی دەڕڕەی قاسملووی نێوان شارەکانی شنۆ و ورمێ بە سەرپەرەستیی ئەمیر ئەحمەدی دەستی بە چالاکی کرد.
دەستبەکاربوونی ئەم گرووپەی هەڵپەڕکێی کوردی، بە مەبەستی ناساندنی هەرچی زیاتری چاند و کولتوری کوردەواری لە کاتێکدایە کە سەرەتای ساڵی ٢٧٢٢کوردی گرووپی “دیلانی ورمێ” کە دەیانویست ڕێورەسمی چوار ساڵەی خۆیان جێژن بگرێ، لەلایەن ئیدارەی “فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی” بە گوشاری پانتورکەکان و سپای پاسداران پێشیان پێ گیراو و نەیانهێشت جێژنی چوار ساڵەیان بەڕێوە بەرن؛ ئەوە لە حاڵێکدایە کە گرووپی “دیلانی ورمێ” خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوچەیی و جیهانییە و گرووپێکی ناسراو و بە ناوبانگی هەڵپەڕکێی کوردییە.