بەڕێوەبەرایه‌تیی ڕێگەوبان‌و شارسازیی سنە ده‌ڵێ زیاتر له ١٥ میلیارد تمەن بە به‌لێنده‌ران قەرزدارە.
محەممەد ڕاشێد مودەرێس گۆرجی وێڕای ئاماژە بەوەی لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٧ میلیارد تمەنیان بۆ قایمکاریی ڕێگەوبانەكانی ئەم پارێزگایە خەرج كردوە، گوتی له ئێستادا بڕی ١٥ میلیارد تمەن بە به‌ڵینده‌ره‌کان قه‌رزدارین، ئەمەش لە حاڵێك دایە كە كەمترین بوودجەمان بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانمان به ده‌سته‌وه‌یه.
بە قسەی ناوبراو بۆ کێشانی هێڵه سپییه‌کانی نێوەڕاستی جادەكانی ئەم پارێزگایە ٧ میلیارد تمەن بوودجە پێویستەو لە لایەكی دیكەش لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا بە هۆی بارینی بارانی زۆر‌و هەستانی لافاو زیانێكی زۆر‌و زەوەند لە جادەكانی ئەم پارێزگایە كەوتووەو، نوێژەنكردنەوەی جادەكان دەبێ بە خێراترین كات جێبەجێ بكرێ، بەڵام بۆ ئەم كارەش بوودجەیان نییە.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند كە بە هۆی باران بارین‌و هه‌ستانی لافاو زیاتر له ١٠ میلیارد تمەن زیان لە ڕێگەوبانەكانی ئەم پارێزگایە كەوتووەو پشتڕاستی كردەوە كە ڕاپه‌ڕاندنی كارە ئاساییەكانی ساڵی ٩٥ لانیكەم بڕی ٦٠ میلیارد تمەنی بوودجە پێویستە كە تا ئێستا بارودۆخی دابینكردنی بوودجەش ناڕوونە.
مۆدەرێس گۆرجی وێڕای ئاماژە بەوەی كە بوودجەی ڕێگەوبانی ئەم پارێزگایە لە ساڵی ڕابردوودا ١١ میلیارد تمەن بووه، گوتی به هه‌موو توانایان توانیویانه تەنیا نیوەی ئەم بوودجەیە ڕاکێشن‌و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی هه‌ر نه‌درا.