٣ هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنو سزای بەندکران و سزای پێبژاردنی پارە بەسەریاندا سەپا .
سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی “ئەیووب مووسا ” ٢٧ ساڵە و کوڕی لوقمان و “سیامەند خواڕەزم ” ٢٨ ساڵە کوڕی عەزیز و “هاوڕێ(مێهران) خواڕەزم ” کوڕی بایزید خەڵکی شاری شنۆ، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی رێژیمی ئێرانەوە لە شاری شنۆ سزای بەندکران و پێبژاردنی پارەیان بەسەردا سەپا.
جێی ئاماژەیە کە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بە دەیان هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن دامودەزگا ئیتلاعاتیییەکانی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کران و بە بیانووی جۆراوجۆر سزایان بەسەردا سەپێندرا.