تیم لێندێر کینگ، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ یەمەن، سەرەڕای ئاماژە بە دەور و نەخشی تێکدەرانەی ڕێژیمی ئێران لە یەمەن وتی: هێرشی میلیشیا حووسییەکان بۆسەر دامەزراوەکانی عەرەبستان، بابەتێکی نێونەتەوەییە.
تیم لێندێر کینگ، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ یەمەن، ڕۆژی شەممە ١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر گرینگی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و پێبەندبوونی هەر دوو لایەنی شەڕەکە بە ئاگربەستەوە وتی: ڕێژیمی ئێران دەور و نەخشی تێکدەرانە لە یەمەن دەگێڕێ
ناوبراو لە درێژەدا هەروەها ڕایگەیاند کە؛ سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بە هەناردنی چەکوچۆڵ لە ڕێگەی قاچاخەوە بۆ میلیشیا حووسییەکان وهەروەها پشتیوانی لەو گرووپە دەور و نەخشێکی تێکدەرانە دەگێڕێ.