ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “شلێر ئەحمەدی” و هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “یووسف ئەمینی”، لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپیی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا یووسف ئەمینی هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە، بە سەرۆکایەتیی قازیی “ڕەزایی” سزای دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە و ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا هەر ئەو دادگایە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای بەندکرانی بەسەر ١٢هاووڵاتیی دیکەی ئەو شارەدا سەپاندووە.
هەر بە پێی هەمان سەرچاوە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی ژن بە ناوی “شلێر ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “قزڵقۆپی” سەربە شاری مەهاباد لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کراوە کە هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاونیشتمانییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.