له شاری مه‌ریوانیش بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به داخستنی سنووره‌کان خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا که سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی بازاڕ، کۆڵبه‌ران‌و کاسبکاران تێیدا به‌شدار بوون، خه‌ڵکه‌که به داخستنی دووکان‌و بازاڕ، به‌ستنی رێگای تێپه‌ڕینی کانتینێره‌کان‌و دانی دروشم له مه‌یدانی بێسارانی ناڕه‌زایه‌تییان به داخستنی سنووره‌کان ده‌ربڕی.
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان له درێژه‌ی مانگرتن‌و داخستنی بازاڕ و پاساژه‌کان له شاری بانه بووه، ناڕه‌زایه‌تییه‌ک که شاری سه‌رده‌شتیشی گرته‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت نایشارنه‌وه که داخستنی سنووره‌کان کێشه‌ی ژیان‌و بژیوی بۆ هه‌زاران که‌س دروست کردوه، به‌ڵام ئه‌وان پێیان وایه به‌وه به‌ره‌نگاری قاچاغی کاڵا ده‌بنه‌وه.
عەزیز حەسەنی، فەرمانداری سەردەشت ده‌ڵێ ته‌نیا له‌و شاره ٤ هەزار کەس لە خه‌ڵکی شاری سەردەشت لە رێگای کۆڵبەرییەوە بژیوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن‌و ئەگەر بنەماڵەکانی ئەوان بێنینە حیساب، ئەوە هه‌ر نه‌بێ ١٦ هەزار کەس لەم شارە به کۆڵبەری دەژین.