لە ئاکامی سیاسەتە کاولکارانەکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاوی گۆلی ورمێ بەپێی بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٦٨ سانتی متر کەمی کردووە.
وێڕای ئەوەی کە ساڵی ڕابردوو بارینی باران و بەفر زۆرتر بووە و سەرەڕای چاوەڕوانییەکان لەوەی کە ئاوی گۆل و ڕووبارەکان دەبێت زیاتر لە ساڵانی ڕابردوو بیت، بەڵام بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی خەڵک لە کوردستان نەک تەنیا ئاوی گۆل و ڕووبارەکان زۆر نەبووە، بەڵکوو بەپێی بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا کەمی کردووە و هۆکارەکەیشی بۆ سیاسەتی کاولکاریی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە کوردستان و گواستنەوەی ئاوەکانی کوردستان بۆ ناوچەکانی ئێران و لەلایەکی تریشەوە وشککردنی سەرچاوەکانی ئاوی ژێرزەوی لە پرۆژەکانی مافیایی سپای تێرۆریستی پاسداران لە ناوچەکانی کوردستان دەگەڕێتەوە.
لەم پێوەندییەدا ئاوی گۆلی ورمێ بەپێی بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ٦٨ سانتی متر کەمی کردووە، بەپێی لێدوانی بەرپەسانی پێوەندیداری ڕێژیم لە ورمێ؛ ئاوی گۆلی ورمێ لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٢ میلیارد و ٢٣٩ میلیۆن متری سێجا ئاوی کەم کردووە.