دەسبەسەر کراوێکی سیاسیی کورد بەناوی”گوڵاڵە مورادی” خەڵکی پیرانشار پاش ١١ مانگ بەندکران چارەنووسی نادیارە.
گوڵاڵە مورادی دەسبەسەرکراوی سیاسیی کورد، خەڵکی پیرانشار کە ١١ مانگە بە بێ دادگای کردن لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ دەسبەسەرە تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.
ناوبراو پاش ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر ناڕوونی چارەنووسی و مانەوەی لە بەندیخانە مانی لە خواردن گرتبوو، کە لەسەر بەڵێنی ئیدارەی زیندان کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا بەڵام هیچ یەک لە داواکارییەکانی جێبەجێ نەکران.
جێگای ئاماژەیە “گوڵاڵە مورادی” ڕۆژی ٢٨ی خاکەلێوەی١٤٠٠ی هەتاوی لە گەڵ دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی “مەتین بەزازی”و”تاهیر بەزازی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی رێژیم لە شاری پیرانشار دەسبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی ئەو شارە کرابوون و پاش لێکۆڵینەوە کوڕەکانی ئازاد کران و ناوبراو لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری ورمێ و پاش تێپەڕبوونی ٤٥ڕۆژ لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ کرا.
شایانی باسە کە ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە پاش کوژرانی عوسمان حاجی حوسێنی، بەکرێگیراوی سپای پاسداران لە پیرانشار، دەسبەسەر کرابوون.