سێ سێناتۆری کۆماریخوزای ئەمریکا، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی لە هەوڵەکانی جۆ بایدێن بۆ بووژانەوەی بەرجام و ئەگەری سڕینەوەی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆر، داوای ڕاگرتنی دانوستانەکانی بەرجامیان کردووە.
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، سێ سێناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لە وتووێژیکدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی “ئێران ئینتێرناشناڵ” وتیان: دانوستانەکانی بووژانەوەی بەرجام لە بنەڕەتەوە هەڵە بووە، لەبەر ئەوەی هیچ کات پێش بەوە ناگرێ کە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕانەگا، هەر لە کاتی ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ تاران، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام بێ گوێدانە یاسا نێونەتەوەییەکان سەرقاڵی بەرنامەی ناوکیی و چەکی کۆمەڵکوژ بوونە هەربۆیە ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە دانوستانەکانی بەرجام لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا نییە.
لە درێژەدا باسیان لەوەش کرد کە دەوڵەتی بایدێن لە بارەی ڕەوەندی دانوستانەکان لەگەڵ ئیسرائیل و هاوپەیمانانی ئەمریکا کە نیگەرانن لەوەیکە ڕێژیمی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا و پشتیوانیی لە تێرۆریزم دەکا بێ هەڵوێستە بەڵام هەوڵی ئەوە دەدا کە سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بسڕێتەوە.
ئەگەر بەڕاستی کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتنی دەوێ، بۆچی سپای تێرۆریستی پاسداران بە ١٢مووشەک هێرشی کردە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان؟ لە حاڵێکدا خەریکی دانوستان بوو، بۆیە ڕێژیمی ئێران بەهیچ شێوەیەک جێی متمانەی ئێمە نییە و نابێ.