ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبڵاوکردنەوەی ئامارگەلێک ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی هێرشی سەربازیی ڕووسیەوە بۆ سەر ئۆکراین زیاتر لە ٤ میلیۆن کەسی ئۆکراینی ، ولاتەکەی خۆیان بەجێهێشتووە.
کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەناخوازان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی لە بەیاننامەیەکدا سەرەڕای ئاماژە بەوەی کە ئورووپا پاش شەڕی جیهانیی دووهەم ڕووبەڕووی گەورەترین کێشەی پەناخوازان بووەتەوە ڕایگەیاند لە دەسپێکی هێرشی سەربازیی ڕووسیەوە بۆ سەر ئۆکراین زیاتر لە ٤ میلیۆن کەس لە ڕێگەی سنوورە جۆرواجۆرەکانەوە وەکوو پەناخواز ڕوویان لە وڵاتانی ئورووپایی کردووە.
کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەناخوازان هەروەها ڕایگەیاندووە کە لەو ٤ میلیۆن کەسە نزیک ٢ میلیۆن و٣٠٠هەزارکەسی خەڵکی ئۆکراین لە سنوورەکانی” ڕۆژاوا”وە چوونەتە نێو خاكی لەهێستانەوە.