نوێنەری شاری سەردەشت لە مەجلیس دژ بە رێککەوتنێکی فەرمانداری ئەو شارە بە توندی هەڵوێستی گرت.
دوای ئەوەی فەرمانداری سەردەشت لە گەڵ فەرمانداریی شارەکانی نەغەدەو مەهاباد رێک کەوت کە کۆی ئەو بارو کەلوپەلانەی لە سنوورەکانەوە دێنە نێو شاری سەردەشت، یهکجێ بۆ ئەو شارانە رەوانە بکرێن، “رەسووڵی خزری”، نوێنەری شارەکانی سەردەشتو پیرانشار لە مەجلیس بە توندی هەڵوێستی گرتو داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم رێککەوتنەی کرد.
فەرمانداری سەردەشت لەگەڵ فەرماندارەکانی هەر یەک لە شارەکان مەهابادو نەغەدە رێککەوتووە کە کەلوپەلی هاوردە بۆ ئەو شارە بە تاکو بە کۆ رەوانەی شارەکانی نەغەدەو مەهاباد بکرێ؛ ئەوەش ناڕەزایەتیی نوێنەری ئەو شارە لە مهجلیسی ئێرانی لێ کەوتووەتەوە.
رەسوڵ خزری لە نامەیەکی وریاکردنەوەدا روو بە وەزیری نێوخۆ کە پێشکەش بە سەرۆکایەتی مەجلیسیشی کردوە، ئەو کارەی فەرمانداری شارەکەی بە دژی خەڵک لە قەڵەم داوەو فهرمانداریی سهردهشتی بە بێکارکردنی وردەفرۆشهکانو پێشێلکردنی مافی بازاڕییهکان، کاسبکاران و دانیشتووانی ئەو شارە تاوانبار کردوە. ئهو هاوکات پێی وایە کە ئەو رێککەوتنە پێش بە سەردانی گەشتیارانو کڕیاران بۆ شاری سەردەشت دەگرێو زیانێکی زۆر لە ئابووریی ئەو شارە دەدا.
رەسوڵ خزری لە نامەکەیدا داوا لە وەزیری نێوخۆی ئێرانو پارێزگاری ورمێ دەکا لهسهر هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێککەوتنە هەڵوێست بگرنو رێککەوتنەکە بە سەرپێچی لە قانوون و دژ بە بەرژەوەندییەکانی خەڵک ناو دهبا.
شایانی باسه ناڕەزایەتی رەسوڵ خزری، نوێنەری سەردەشتو پیرانشار لە مەجلیس لە حاڵێک دایە کە داخستنی دوکانو بازاڕەکان دوای بانه، شارهکانی سەردەشتو مهریوانیشی گرتۆتهوهو خەڵک دژ بە بەستنی سنوورەکانو، دژ بەو رێککەوتنەی فەرمانداریو بڕانی بژیوی ژیانیان دەستیان بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کردووە.
سهرچاوه: ڕۆژههڵات تایمز