بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لە شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە، ٩ی خاکەلێوی ١٤٠١ی هەتاوی، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی مەهاباد و ڕەبەت، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا و هاوڕێیانی کە بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کراوە، لە گەڕەک و گوندەکانی ئەو ناوچانە چالاکیی تەبلێغاتی بەڕێوە برد.
لە شاری مەهاباد؛ ئەو شوێنانەی چالاکییان تێدا بەڕێوە چوو بریتین لە: ناوچەی شامات، گەڕەکی فەرهەنگیان، گومرگ، باغی میکائیل، پارکی سیدقوتب، شارەکی کارمەندان و “کوی ٢٢ی بەهمەن”، لە شاری ڕەبەت ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلێغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: مزگەوتی مەلا مەجید، بەڕێوەبەریی “منابع تەبیعی”،کۆڵانی کانیشاروانی و چەند شوێنی دیکە، هەروەها لە پیرانشار ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە شەقامی مەنگۆڕان، کانیجوو، کۆنەخانێ، سەرەوەی تالاری خەیام و چەندین شوێنی دیکە.