دەوڵەتی ئیسرائیل وێڕای هاوپەیمانانی لە ناوچەکەدا، بەدژی هەڕەشەی مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕێژیمی ئێران، سیستمی بەرگریی هاوبەش بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تاران دادەنێن.
بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، بەرپرسانی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لە کۆبوونەویەکدا ڕایانگەیاندووە کە، دەولەتی ئیسرائیل بە زووترین کات لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر دانانی سیسمتی بەرگری بەدژی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێککەوتنێک واژۆ دەکا و هاوپەیمانییەکی سەربازیی بەهێزیش هەر بەو مەبەستە پێک دێنن، لەبەر ئەوەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران نەتوانێ لە ناوچەکەدا کردەوەی تێکدەرانە و تێرۆریستیی ئەنجام بدا.
دوابەدوای ڕێککەوتنی ئاساییبوونەوەی پێوەندییەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی وەکوو، بەحرەین و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، وڵاتی ئیسرائیل هەوڵی ئەوە دەدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدژی سەرەڕۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوپەیمانییەکی سەربازیی بەهێز دروست بکا و بەدژی هێرشە مووشەکییەکانی میلیشیاکانی سەر بە تاران، دەیهەوێ بە زووترین کات لەگەڵ هاوپەیمانانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست سیستمی بەرگری دابنێ.