دەیەمین فستیڤاڵی فیلمی ژیار لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا بهبهشداریی نوێنەرانی ٨ پارێزگای ئێران لە سنە بهڕێوهدهچێ.
سیرووس سەنایی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سینەمای لاوانی سنە وێڕای ڕاگهیاندنی ئهو ههواڵه گوتی: پارێزگای سنە یەكێك لە جەمسەرەكانی فیلمسازی لە ئێران و درەوەشانەوەی دهرهێنهرانی كورد لە فستیڤاڵە میللیو نێودەوڵەتییەكان سەلمێنەری ئەم ڕاستییهن.
ناوبراو گوتی: سەركەوتنی فیلمسازانی لاوی كورد لە فستیڤالەكانی دەرەوەی وڵات، شانازییەكە بۆ ئەم وڵاتە، بەڵام لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەهۆی نەبوونی بوودجە و ئیعتیبار، هیچ پشتیوانییەكی ماڵی لەم ئەنجومەنە نەكراوە.