دوو هاووڵاتیی کورد لە ناوچەکانی مەهاباد و سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی سێشمەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠١ ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “شلێر ئەحمەدی” خەڵکی گوندی قزڵقۆپی “مەهاباد”، لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.
هەروەها رۆژی دووشەممە ٨ی خاکەلێوە لە شاری سنە هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرهاد ئەیووبی” خەڵکی گوندی شیان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە بیانووی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەسبەسەر کرا.