ناوهندێکی زانیاریو توێژینهوهی ئهمریکا دەڵێ داهاتی گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش و خەڵكی نیشتەجێبوەونی ژێر دەسەڵاتی سەدی ٣٠ دابەزیوە.
شیركەتی توێژینەوەی “ئای . ئێچ. ئێس” لە ڕاپۆرتی خۆیدا پێداگریی له سهر ئهوه کردوه كە داهاتی مانگانەی داعش لە مانگی مارسی ڕابردوودا گەیشتۆتە ٥٦ میلیۆن دۆلار، لە حاڵێكدا كە ئەم ڕەقەمە لە نیوەی ساڵی ڕابردوو زایینیدا مانگێ ٨٠ میلیۆن دۆلار بووە.
هەروەها بەرهەمهێنانی نەوتی داعش ٢١ هەزار بۆشكە دابەزیوە، لە حاڵێكدا كە لە هەمان ماوەی دیاریكراو لە ساڵی ڕابردوودا ڕۆژانه ٣٣ هەزار بۆشكە بوو. ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعشیش لە چاو ئەو ناوچەكانەی كە تا نیوەی ساڵی ٢٠١٤ لە كۆنتڕۆڵی خۆیدا بوو سەدی ٢٢ کهم بوونهتهوهو خەڵكی ئەم ناوچانەش لە ٩ میلیۆن كەسەوە بۆ ٦ میلیۆن له کهمییان داوه.
ئەم ڕاپۆرتە هەروەها دەڵێ نیوەی داهاتی داعش لە ماڵیاتو دەسبەسەرداگرتنی مڵك و ماڵی خەڵك پێك هاتووە، ههروهها سەدی ٤٣ داهاتی داعش لە نەوتە و ئەووی دیكەی لە ڕێگەی قاچاخی مادەی هۆشبەر، فرۆشتنی بەرقو ئەم خەڵاتانەیە كە پێیان دەگا.
لە لایەكی دیكە داعش سیاسەتێكی نوێی گرتۆته بهرو مەحكومكراوانی سزای قامچیو سزاکانی دیکهی جهستهیی بە پارە دەکڕێتهوه، ئەمەش بەم مانایەیە كە داعش تووشی قەیرانی ماڵی بووه.