چوار زیندانیی مه‌حکووم به ئێعدام له زیندانی ورمێ به‌مه‌به‌ستی ئێعدامکرانیان بۆ سلوولی ئینفرادی گواسترانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مرۆڤ ئه‌و چوار که‌سه به تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌دار ده‌درێن.
عه‌لیڕه‌زا ساره‌بان، مه‌جید، ئه‌حمه‌دو مه‌نووجێهر ناو ئه‌و چوار که‌سه‌ن که قه‌راره به‌م زووانه ئێعدام بکرێن، به‌ڵام تا ئێستاش ده‌زگای قه‌زایی‌و کاربه‌ده‌ستانی زیندان له‌سه‌ر ورده‌کاریی په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به‌ندکراوانه هیچ زانیارییه‌کیان نه‌داوه.
شایانی باسه که ئێران سه‌باره‌ت به ئێعدامی تاوانباران به مادده‌ی هۆشبه‌ر له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات فشاری له‌سه‌ره. کۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵی ڕابردوو هه‌ر نه‌بێ ٩٦٦ که‌سی له‌دار دا که زۆربه‌یان تاوانبار به تێوه‌گلان له مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش دیارده‌ی ئێعتیاد‌و بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران ساڵ به ساڵ زیاتر ده‌بێ.