بەڕێوەبەری گشتیی زیندانەكانی پارێزگای سنە ده‌ڵی له ساڵی ڕابردوودا زیاتر ١٢ هەزار كەس له شاره‌کانی ئه‌و پارێزگایه که‌وتوونه زیندانه‌وه.
ئەسەدوڵڵا گورجیزادە لە كۆبوونەوەی هەیئەتی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجومەنی پشتگیری لە زیندانییه‌کان وێڕای ئاماژە بە وەی كە لە ساڵی ڕابردوودا ئاماری ئەم كەسانەی لە زیندانەكانی پارێزگای سنەدا بەند كراون له ١٢ هەزار كەس زیاتر بووە، گوتی: هەموو كاربەدەستانی پێوەندیدار ده‌بێ لە بەرامبەر کێشه‌کانی بنەماڵەی زیندانییاندا بەرپرسو وڵامدەر بن.
ناوبراو دانی به‌وه داناوه که زیندانییان‌و بنەماڵەكانیان پێویستییان بە پشتگیریی ماڵی‌و مەعنەوی هەیە، هه‌روه‌ها داوای لە كاربەدەستانیش كردوە كە هیممەت بكەن‌و لە هەوڵی گۆڕینی شێوەی ڕوانینی خەڵك بە نیسبەت زیندانیان و بنەماڵەكانیاندا بن؛ به‌ڵام ناڵێ هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووه که‌سه دهگیرێنو ده‌خرێنه زیندانه‌وه چین؟
هه‌ر له‌وکۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئەكبەر جەوهەری، دادستانی گشتی‌و ئینقلابی سنەش گوتی سەدی ٦٠ی زیندانییه‌کان له پارێزگای سنه که‌سانێکن كە ئەركی سەرپەرستیی خێزانەكانیان لە ئەستۆیە.