لە شاری بانە فستیڤاڵێکی هەڵپەڕکێ بە بەشداریی ١٢ گرووپ لە ئاستی سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان فستیڤاڵی تایبەت بە جۆرەکانی هەڵپەڕکێی کوردی، بە بەشداریی ١٢ گرووپی هەڵپەڕکێ لە شارە جیا جیاکانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە چوو.
جێگەی ئاماژەیە کە ساڵانە فستیڤاڵی تایبەت بە هەڵپەڕکێی کوردی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەر ساڵێک لە شارێکی ڕۆژهەڵاتدا بەڕێوە دەچێت.