گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمانی بۆکان لە فستیڤاڵێکی کولتووری کە لە وڵاتی ڕووسیە بە بەشداریی حەفتا وڵات بەڕێوە چوو، پلەی یەکەم و خەڵاتی فستیڤاڵەکەی بەدەست هێنا.
بەپیی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە وڵاتی ڕووسیە فستیڤاڵێکی کولتووریی نێودەوڵەتی بە بەشداریی حەفتا وڵات بەڕێوە چوو کە گرووپی هەڵپەڕکێی “نیشتمانـ”ـی بۆکان پلەی یەکەم و خەڵاتی فستیڤاڵەکەی بەدەست هێنا.
شایانی باسە کە ئەو فستیڤاڵە کولتوورییە تایبەت بوو بە جۆرەکانی سەما و مۆسیقای نەتەوەکانی جیهان کە گرووپی هەڵپەڕکێی نیشتمان بە نوێنەرایەتیی کولتووری گەلی کورد بەشداری کرد و توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.