بەندكراوانی سوننی مەزهەب زیندانی ڕەجایی شاری كەرەج سەرەڕای ئەوەی كە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان نانێردرێن، ماوەی ٣ ساڵە گۆشتیان پێنەداون کە بیخۆن.
دەگوترێ ئەم گیروگرفتانە لە لایەن كاربەدەستانی بەندیخانەوە بە مەبەستی ئازارو ئەشكەنجەدانی رۆحیو ڕەوانیی ئەوانە دەكرێن.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە كۆمەڵێك لە بەندكراوانی نەخۆشی ئەم زیندانە كە نەخۆشی قەندیان هەیەو هێندێكی دیكەیان پێویستییان بە نەشتەرگەریی هەیە، بەڵام كاربەدەستانی پێوەندیداری بەندیخانە لە ناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان خۆ دەبوێرن. هێندێك جاریش بەرپرسانی بەندیخانە ئاوی گەرم لە بەندكراوان دەگرنەوەو لەم ڕێگەیەوە ئەزیەتیان دەكەنو تەنانەت پێش هاتووە كە ٢ بۆ ٣ ڕۆژ زبڵی سەتڵەكانی بەندی سوننی مەزهەبەكان بەتاڵ ناكەن.
لە لایەكی دیكە لە نێو ئەم بەندكراوانەی كە قانوونی لێخۆشبوون و ئازادیی بەمەرج دەیانگرێتەوە بە هۆی هەڵاواردن ئەم مافەیان پێشێل دەكەن. ئەم بەندكراوانە زۆربەیان خەڵكی شارە دوورەكانی دیكەی ئێراننو بنەماڵەكانیان دەبێ مەودایەكی زۆر ببڕن تابگەنێو چاویان بە ڕۆڵەكانیان بكەوێ و كاربەدەستانیش بۆ ئازاردارنی بنەماڵە و بەندكراو تەنیا ٢٠ خولەكیان ملاقات دەدەنێ.
كاربەدەستانی قەزایی دەڵێن تاوانی ئەم بەندكراوانە سەلەفیگەرییە بەڵام زۆربەیان ئەم بەندكراوانە ئە تۆمەتانە ڕەد دەكەنەوەو دەڵێن ئێمە بە تۆمەتی چالاكیی پروپاگەندەی مەزهەبی دەسبەسەر كراویان حوكممان بەسەردا سەپاوە.