سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ بە ناوی “عەلی نۆتازێهی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەرتەشی پاکستان لە خاڵی سنووری عەبدوویی، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ڕۆژی دووشەممە ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، سووتەمەنیبەرێکی بەلووچ بە ناوی “عەلی نۆتازێهی ئاهورانی” لە خاڵی سنووری عەبدوویی، هەڵکەوتوو لە شاری ڕاسک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەرتەشی پاکستان گیانی لەدەست دا.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم پێوەندییەدا ڕایانگەیاندووە کە؛ عەلی لە کاتی گواستنەوەی سووتەمەنی لە خاڵی سنووری عەبدوویی، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشی پاکستانەوە دراوەتە بەر دەسڕێژ و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.
جێگەی ئاماژەیە کە ناسنامە و تەرمی ناوبراو کەوتووەتە دەستی هێزەکانی ئەرتەشی پاکستان و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.