خاتوو “حەلیمە ئامانی کاکەڵا” ناسراو بە “حاجیژن” هاوسەری ڕەوانشاد حاجی محەممەد ئەسکەندەری، بەهۆی نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
خاتوو “حەلیمە ئامانی کاکەڵا” ناسراو بە ” حاجیژن” هاوسەری ڕەوانشاد حاجی “محەممەد ئەسکەندەری” ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی دێتە نێو ڕێزەکانی شۆڕش و تا دواهەناسەی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هاوسەرەکەی دەمێنێتەوە.
حاجی محەممەد ئەسکەندەری، فەرماندەی هێزی بەرگریی شنۆ بووە و ڕەوانشاد حاجی محەممەد، پاش ئەوەی کە خاکی نیشتمان بەجێدەهێڵێ و دێتە باشووری کوردستان، ئەرکی بەرپرسایەتیی بەشی تەداروکاتی لە سلێمانی پێدەسپێردرێ.
شایانی باسە خاتوو حەلیمە پووری خوشکە خەدیجە مەعزووری ئەندامی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستان و خاتوونێکی ڕووح سووک و خۆشەویستی نێو بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات بوو .
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێرای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی خاتوو “حەلیمە ئامانی” سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان و سەرجەم هاوڕێ و هاوخەباتانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.