ڕێکخراوی یونێسکۆ ناوی فەرشی دەستچنی هەوشاری وەکوو باشترین فەرش لە جیهاندا، تۆمار کرد.
لە ناوچەی هەوشار فەرشی دەستچن زۆر گرینگی پێ دەدرێ و زۆربەی بنەماڵەکانی ئەو ناوچەیە بژێوی ژیانیان لەسەر چنینی فەرشە کە بە فەرشی هەوشار ناسراوە و لە کۆنەوە ئەو فەرشە دەستچنە ناوبانگی تایبەتی لە وڵاتانی ناوچەکە و ئێران بەتایبەتی هەیە، هەر بۆیە ڕێکخراوی یونێسکۆ دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد، ناوی فەرشی دەستچنی هەوشاری وەکوو باشترین فەرشی جیهان تۆمار کرد.
چنینی فەرش، یەکێک لە پیشە سەرەکییەکانی خەڵکی شارەکانی تیکاب و سایینقەڵای سەر بە ناوچەی هەوشارە و فەرشی هەوشار دەنگدانەوەیەکی جیهانی هەیە بۆ باشی و کوالێتییە بەرزەکەی.
شایانی باسە کە ناوچەی هەوشار جیا لە کاری چنینی فەرش، ناوچەیەکی پڕ بەرهەمە و تا ئێستا لەلایەن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گرینگییەکی ئەوتۆی پێ نەدراوە.