هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “ئومێد شێخی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دەسبەسر کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ئومێد شێخی” خەڵکی شاری سنە، پاش بانگکردن بۆ ئیتلاعاتی سپای ڕێژیم دەسبەسەر کرا.
ئومێد شێخی یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگیی شاری سنەیە کە بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی سنە لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمەوە ڕفێندراوە و چارەنووسی هێشتا ناڕوونە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردەواری لە گوندی کۆسەکەرێزی مەهاباد بەشدارییان کردبوو، لەلایەن دامودەزگا ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە شاری مەهاباد بانگ کراوان و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.