گۆڤارێکی نوێی تایبەت بە دنیای منداڵانی کوردستان لە شاری مەهاباد لەژێر ناوی “کانی” کەوتە سەر ڕەوڕەوەی وەشان و یەکەمین ژمارەی چاپ و بڵاو کرایەوە.
نوێترین گۆڤاری تایبەت بە جیهانی منداڵانی کوردستان لەژێر ناوی “کانی” کەوتە سەر ڕەوڕەوەی وەشان و یەکەمین ژمارەی ئەم گۆڤارە لە دووتوێ ٥٦ لاپەڕە و بە شێوازی نیگارکێشیی تایبەتەوە وەکوو دیاریی نەورۆزانە پێشکەش بە منداڵان و مێرمنداڵانی کوردستان کرا.
“کانی” پێشتر وەکوو پاشکۆی گۆڤاری مەهاباد لە دووتۆی چەند لاپەڕەیەکدا بە بڵاوکردنەوەی چیرۆک، شێعر و بابەتی منداڵانە چاپ دەبوو، بەڵام لە نەورۆزی ئەمساڵدا دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکە هەوڵیان دا گۆڤارێکی مانگانەی تایبەت بە دنیای منداڵان بخەنە سەر ڕەوڕەوەی وەشان و لە هەموو کوردستاندا بڵاو ببێتەو.
شایانی باسە کە یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە منداڵانی کورد لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا بە ناوی “گڕوگاڵی منداڵان” چاپ و بڵاو کراوەتەوە.