خەدیجە سەیف پەناهی و کوڕەکەی خالید سەیف پەناهی لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لە شاری سنە لە ماڵی خۆیاندا بەند کراون.
بەپێی زانیارییەکان، دایە خەدیجه سەیف پەناهی و کوڕەکەی خالید سەیف پەناهی لە ڕۆژی یەکشەممەی حەوتووی ڕابردوو ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیمی ئێرانەوە لە شاری سنە لە ماڵەکەی خۆیاندا بەند کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی سەیف پەناهی، هێزە سەرکوتکەرەکان وێڕای هەڕەشەکردن لەم دایک و کوڕە، پێیانیان ڕاگەیاندوون کە هەتا ئاگادارتان دەکەینەوە مافی چوونەدەرەوە لە ماڵتان نییە و ئیزنتان نییە کە بەشداری هیچ یەک لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز بکەن.