چالاکانی مدەنی، سیاسی و مەدەنیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازادکردنی دەسبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری سنە دەکەن.
کۆمەڵێک لە چالاکانی مدەنی، سیاسی و فەرهەنگیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوخۆی ڕۆژهەلات، لە بەیاننامەیەکدا داوای ئازادکردنی دەسبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری سنە دەکەن و دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی خەڵکی شاری سنە و دەوروبەری ئەو شارە بەبۆنەی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز، ئیدانە دەکەن و خوازیاری ئازادکردنی سەرجەم دەسبەسەرکراوانن.
لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە؛ لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەسبەسەرکردنی بەکۆمەڵی خەلکی شاری سنە کە لەنێوانیاندا کەسانی بەساڵاچوو هەیە، جیا لەوەی کە لابردنی هەڵاواردن و دابینکردنی مافی فەرهەنگیی هەموو هاووڵاتییان سەرەکیترین ئەرکی دەوڵەتە و نایکات، خەڵک خۆڕشکانە ئەم زمان و فەرهەنگ و دابونەریتی خۆیان دەپارێزن و لەم ڕاستایەشدا بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزیش وەکوو نموونەیە، بەڵام هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ڕۆژانی یەکەمی ساڵی نوێ خۆشی و شادیی خەڵکیان بە دەسبەسەرکردنی ئەندامانی بنەماڵەکانیان کردە دڵەڕاوکێ و نیگەرانیی، ئەمەش بووە هۆکاری سەرهەڵدانی شەپۆلێکی ناخۆشی و ناڕەحەتی و نگیەرانیی خەڵکی شاری سنە.