وڵاتانی دژی ئێرانی ناوکیی لە بەیاننامەیەکدا داوای لە دەوڵەتی ئەمریکا کردووە کە وڵاتی قەتەر ناچار بکا لەهەمبەر بەشداربوونی فەرماندەکانی هێزی تێرۆریستیی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران لە پێشانگای سەربازیی دۆحە وڵامدەربێ.
ڕێکخراوی یەکیەتیی بەدژی ئێرانی ناوکیی، ڕۆژی هەینی ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، بەئاماژە بە نیگەرانیی ئەمریکا لە کارەکانی وڵاتی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەوڵەکانی وڵاتی قەتەر بۆ مەشروعییەتدان بە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، تەنیا بەدەربڕینی نیگەرانی ئەمریکا جێبەجێ نابێ بەڵکوو دەبێ ئەمریکا کاردانەوی توندی بەرانبەر بە وڵاتی قەتەر هەبێ و ئەو وڵاتە ناچار بە وڵامدانەوە لەهەمبەر بەشداربوونی فەرماندە تێرۆریستەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە پێشانگای سەربازیی دۆحە بکا.
ئەو ڕێکخراوەیە لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەبێ باڵوێزی قەتەر لە ئەمریکا بانگهێشت بکا و وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکاش دەبێ گەمارۆ بخاتە سەر ئەوە بەرپرسانەی قەتەر کە فەرماندە تێرۆریستەکانی سپای پاسدارانیان بانگهێشتی پێشانگاکە کردووە و دەیانهەوێت لەگەڵ سپای تێرۆریستی ڕێژیمی ئێران بازرگانی بکەن.