سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێ: بە هاوکاریی ئورووپا هێزی سەربازیی ڕووسیە لاواز دەکەین و هەموو هەوڵێکی خۆمان بۆ پاراستنی ئەمنییەتی وزە دەخەینە گەڕ.
جۆبایدێن، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی سەرەڕای جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا بە هاوکاریی یەکیەتیی ئورووپا، پێویستی جیهان بە وزەی ڕووسیە کەم دەکاتەوە وتی: ئەمریکا و یەکیەتیی ئورووپا تیمێکی هاوبەشیان پێکهێناوە، تەنیا بە مەبەستی لاوازکردنی هیزی سەربازیی ڕووسیە و ڕێگەچارە بۆ کۆتایی پێهێنان بە هەناردەکردنی وزەی ڕووسیە بۆ وڵاتانی ئورووپایی و جیهان.
بایدێن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ” ئۆرسۆلا فۆندێرلاین” بەرپرسی کۆمیسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا، رایگەیاند کە ئامانج لەو چاوپێکەتن و دانیشتنە بینینەوەی ڕیگەی چارەیەکە بۆ دابینکردنی ١٥ میلیارد میتری دووجا گازی سرووشتی بۆ یەکیەتیی ئورووپا و جێگرەوەی گازی ڕووسیە و ئێمە بەم کارەمان دەمانهەوێت بە تەواوەتی ڕووسیە لاواز بکەین.
هەروەها سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر ڕووسیە لە شەڕ بەدژی ئۆکراین چەکی قەدەغە کراو بەکار بێنێ ئەوە ئێمە بە خێراترین کات وڵامی سەربازیی ڕووسیە بە هەمان چەک دەدەینەوە.
ناوبراو بەئاماژە بە سەپاندنی گەمارۆگەلێکی نوێ وکەم وێنە بەسەر ڕووسیەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە؛ ناتۆ بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەڕەشەکانی موسکۆ، هێزە سەربازییەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ئورووپا بەهێزتر کردۆتەوە.