کۆماری ئیسلامی لە رێگەی حووسییەکانی یەمەنەوە هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستان.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە رێگەی حووسییەکانی یەمەنەوە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە شاری جەددەی عەرەبستانی سعوودی.
هەواڵدەریی ئەلجەزیرە بڵاوی کردەوە کە وتەبێژی حووسییەکانی یەمەن کە کۆماری ئیسلامی پشتیوانییان لێ دەکات، وتوویەتی بە مووشەکێکی زولفەقار و ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆی عەرەبستانی سعوودی لە بەندەری رەئس ئەلتەنوورە.
شایانی باسە کە دوای هێرشەکە لە یەمەنەوە بۆسەر وڵاتی عەرەبستانی سعوودی، وێنە و ئاڵای حووسییەکان لەسەر تاوەری ئازادیی تاران نەخشێندرا، وەک رێز و پێزانینێک لەو کردەوە تێرۆریستییە.