کۆڵبەرێکی خەڵکی شنۆ لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئاخوندی کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ٥ی خاکەلێوەی ۱٤۰۱ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ بە ناوی ڕۆستەم خزری تەمەن ٢٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەیرانبەندی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا.
جێی ئاماژەیە کە تەرمی ناوبراو لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانییە.