لە یەک دەیەی ڕابردوودا ڕێژەی هاوسەرگیری لە ئێراندا ۳۳٪ دابەزیوە و ڕێژەی تەڵاقیش ۲۲٪ بەرز بووەتەوە.
لەژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە یەک دەیەی ڕابردوودا، واتە لەنێوان ساڵەکانی (١٣٩٠ -١٤٠٠) هەتاوی، بەهۆی سیاسەتە ناڵۆژیکییەکانی ڕێژیم وەک پەرەپێدان بە چەکی ناوکیی، پشتیوانی لە تێرۆریزم، دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی ناوچە، ئێران کەوتە ژێر گەمارۆگەلێکی ئابووری، دیپلۆماتیک، نیزامی و تێکنۆڵۆژیک لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە و دەسەڵاتدارانی دز و گەندەڵ و ڕانتخۆریش لە ڕێگای بەناو مهەندیسی و مودیرییەتی ئەم گەماڕۆیانە و گواستنەویان بۆسەر سفرەی خەڵک، لە ئاکامدا کۆمەڵگایان تووشی قەیرانی گرانی، هەڵاوسان و هەژاری کرد و لەژێر کاریگەریی ئەم دۆخە نالەبارەدا کۆمەڵگای ئێران لەگەڵ دیاردەگەلێک وەک بێکاری، تەڵاق، هەڵاتنی مێشکەکان، گیرۆدەبوون بە ماددە سڕکەرەکان و خۆکوژی بەڕەوڕوو بووەتەوە و بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، لە یەک دەیەی ڕابروودا دیاردەی تەڵاق بە ڕێژەی ٢٢٪ زیادی کردوە و ئاستی هاوسەرگیریش ۳۳٪ دابەزیوە.