کتێبی کۆمەڵەشێعری “چەند کۆڵان خوار ئاور”، بەرهەمی شاعیرێکی دەروەستی ڕۆژهەڵات بە نازناوی “ڕابوون ڕۆژهەڵات” کە بریتییە لە زیاتر لە ١٥٠ غەزەل، چاپ و بڵاو کرایەوە.
یەکەمین کتێبی کۆمەڵەشێعری شاعێرێکی دەروەست و نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نازناوی “ڕابوون ڕۆژهەڵات’ لەژێر ناوی “چەند کۆڵان خوار ئاور” کە بریتییە لە زیاتر لە ١٥٠ غەزەل، لە دووتۆی ٤٨٠ لاپەڕەدا لە شاری هەولێری باشووری کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.
ئەو شاعیرە نیشتمانپەروەرە زۆرجار لە ڕێگەی کامیل نەجاڕی، وەرگێڕ و میدیاکار، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شێعرەکانی بڵاو دەکردەوە و کتێبی “چەند کۆڵان خوار ئاور”یش لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ “ڕەسووڵ سوڵتانیـ”ـیەوە کۆ و چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
شایانی باسە کە ڕابوون ڕۆژهەڵات، لە ساڵانی ڕابردوودا بە نووسینی شێعر و بەتایبەت غەزەل، لە چوارچێوەی ئەدەبیاتی بەرگری، بەشدارییەکی چالاکانەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کردووە.