لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ” ئەمیر ئەحمەدلوو، محەممەد خانمحەممەدلوو و ئەحمەد خانمحەممەدلوو” لە شاری سەڵماس دەسبەسەر و بێڕێزیان پێکرا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری سەڵماس، “ئەمیر ئەحمەدلوو، محەممەد خانمحەممەدلوو و ئەحمەد خانمحەممەدلوو”ـیان بەهۆی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی نەورۆزدا دەسبەسەر کردووە و دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر سەریان تاشیون و بێڕێزییەکی زۆریان پێکراوە.