ژن و پیاوێکی بە ساڵاچووی خەڵکی سنە بە ناوەکانی “بارام بارامی و تاهێرە شمشەکی” کە هاوژینن،دوای بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی نەورۆزی پارکی “کوودەک”ـی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییان لە شاری سنە لە لایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بارام بارامی و تاهێرە شمشەکی، کە ژن و مێردێکی بەساڵاچوون بە بیانووی بەشدرایکردنیان لە رێوڕەسمی نەورۆزی پارکی کوودەکی سنە دەسبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی بارامی، ئەو ژن و مێردە بەساڵاچووە دوای ئەوەی کە بە نووسراوە بەڵێنیان لێ وەرگیراوە کە بەهیچ شێوەیەک بەشداری ئەو ڕێوڕەسمانە نەکەن و هاوکات هێزە دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە یەکێک لە دەسبەسەرگەگانی خۆیان لە سنە، زۆریان بێڕیزی پێکردوون.