دەوڵەتی بریتانیا لە ڕاپۆرتێکی نوێی خۆیدا ڕایگەیاند کە سپای پاسداران دەیهەوێ مووشەکی بالستیکی دوور مەودا دروست بکا و ئەوەش دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر جیهان.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “نەشناڵ نیوز”ـی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، دەوڵەتی بریتانیا لە ڕاپۆرتێکی نوێی خۆیدا ئاماژەی بە مەترسی مووشەکی بالستیکی دوور مەودای کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە و ڕایگەیاند: ڕێژیمی ئێران دەیهەوێ مووشەکی بالستیکی دوورمەودا کە دەتوانێ زیاتر لە ٢هەزار کیلۆمیتر ببڕێ بەرهەم بێنێ بەڵام گومان لەوەدا نییە کە تاران ئەو مووشەکە دروست بکات بە دڵنیاییەوە کەڵک لە مەوادی مەترسیداری تەقینەوە وەردەگرێ لەبەر ئەوەی دەیهەوێ کاریگەریی و مەترسی لەسەر ئەمریکا و ئورووپا دابنێ.
ڕاپۆرتی بریتانیا ئەوەشی زیاد کرد کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران مووشەکی لەو شێوەیە دروست بکا بە ئەگەری زۆرەوە بۆ گواستنەوەی کڵاوەی ناوکیی بەکاری دێنێ نیگەرانی زۆرتر دروست دەکا و مەبەست لە دروستکردنی ئەو مووشەکانە لەلایەن تارانەوە ئەوەیە کە دەیهەوێ ئەمریکا و ئورووپا بکاتە ئامانجی هێرشەکانی، هەربۆیە دەبێ پێش بە ڕێژیمی ئێران بگیردرێ، دەنا دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیداری جیددی بۆ سەر جیهان.