دوو بەرپرسی پلەبەرزی دەوڵەتی ئیسرائیل لە بارەی بڕیاری ئەمریکا لەسەر ئەوەیکە سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی تێرۆر بسڕێتەوە وتیان؛ بەربەستەکان بۆ ئەو بڕیارەی ئەمریکا زۆرتر بووە و ئەمریکا بە ئاسانی ناتوانێ بڕیاری لەو شێوەیە بدا.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “ئەکسیوس” لە زاری دوو بەرپرسی پلەبەرزی دەوڵەتی ئیسرائیل و دوو سەرچاوەی ئەمریکایی ڕایگەیاند؛ کۆشکی سپی لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کە بڕیاری داوە سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکان بسڕێتەوە، ئەو بڕیارە بەربەستگەلێکی زۆری لە لایەن وڵاتە زلهێزەکان و حیزبەکانی کۆماریخواز و حیزبی دێموکراتی ئەمریکا بۆ هاتووەتە پێش، هەربۆیە ئەو بڕیارە بۆ دەوڵەتی “جۆ بایدێن” قورستر بووە.
ئەو راپۆرتە لە زاری دوو بەرپرسی پلەبەرزی ئەمریکاوە ئەوەشی زیاد کرد کە، بایدێن بە شێوەیەکی بەربڵاو نیگەرانی لێکەوتە سیاسییە ناوخۆییەکانە.
دوای ئەوەیکە کە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیە بۆ سڕینەوەی سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستی تێرۆر و هەنووکە ڕۆژبەڕۆژ بەربەستەکانی بەردەم ئەو بڕیارەی دەولەتی بایدین زۆرتر دەبن و لە هەمانکاتیشدا ڕێژیمی ئێران بە سڕینەوەی سپای پاسداران لە لیستی تێرۆر بەڵێنی ئەوەی نەداوە کە واز لە کردەوەی تێرۆریستی لە ناوچەکەدا بێنێ.