پۆلیسی ڕێژیمی ئێران لە هەڕەشەیەکی ئاشکرادا ژنان و کۆڵبەران دەکاتە ئامانج.
قاسم ڕەزایی، جێگری فەرماندەی هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم، لە دووهەمین ڕۆژی ساڵی نوێدا لە پارێزگای سنە و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کۆڵبەرانی بەزاندنی سنوور تۆمەتبار کرد و وتی: بە توندترین شێوە ڕووبەڕوویان دەبینەوە.
ناوبراوا هەروەها ژنانی بێ حیجابی بە پێشێلکارانی یاسا ناو برد و ڕایگەیاند کە؛ ڕووبەڕووی ئەو ژنانەش دەبینەوە.
هەڕەشە و چاوسوورکردنەوەی بەرپرسانی ڕێژیم لە حاڵێکدایە کە ڕۆژ نییە کۆڵبەرەکان بە دەستی هێزە سەرکوتکەرەکانی رێژیم نەکوژرێن یان بریندار نەکرێن.