حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ڕێژیم، هەڕەشەی هێرشی مووشەکیی لە ئیسرائیل دەکا.
حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕێوەڕەسمی ناشتنی فەرماندەیەکی سپای پاسدارانی ڕێژیم کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و مۆڵگەکانی رێژیمی ئێران لە سووریە کوژرابوو وتی: ئێمە بە خێراترین کات تۆڵە لە ئیسرائیل و دژبەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەینەوە.
سەلامی لە درێژەدا بە بێ هیچ ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە ومۆڵگەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکە بە تایبەتی سووریە وتی: ئەگەر ئیسرائیل کۆتایی بە هێرشەکانی نهێنێ ئێمە دووبارە هێرشی مووشەکیی دەکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و دەبێ ئیسرائیل تامی تاڵی مووشەکەکانی ئێمە بچێژێ.