ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەڵێ: لەماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا پێشکەوتنگەلێکمان لە وتووێژەکانی ڤییەن بۆ دووبارەکردنەوی ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران بەدەستهێناوە، بەڵام تا ئێستاش ڕوون نییە کێشە بە جێماوەکانی وتووێژەکان چارەسەر دەبن یان نە.
جەیک سالیوان، ڕاویژکاەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە چارەنووسی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن بۆ دووبارەکردنەوەی رێککەروتنی ناوکیی لەگەڵ ئێران وتی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن کە بتوانن لە ڕێگەی دیپلۆماتیکەوە کێشەکان و بەربەستەکانی سەر ڕێگەی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن چارەسە بکەن.
هەرلەم پێوەندییەدا نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاندووە کە؛ لەماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن لەگەڵ ئێران پێشکەوتنگەلێکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینیووە، بەڵام ڕێککەوتن نە بەم نزیکانە دەکرێ و نە لەسەتا سەد دڵنیاین کە ڕێککەوتن بۆ دووبارەکردنەوەی ڕێککەوتنی ناوکیی لەگەڵ ئێراندا جێبەجێ دەبێ.