سەرۆککۆماری پێشووی ڕووسیە و جێگری بەرپرسی شۆرای ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دەڵێ: ئەمریکا دەیهەوێ ڕووسیە لاواز و دابەش بکا بەڵام پێناکرێ و ناتوانێ.
دێمیتری مێدۆڤ، سەرۆککۆماری پێشووی ڕووسیە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەرەڕای ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ شکاندن و تێکدانی ڕووسیە وتی: لە ئەگەری بەرەوپێشچوونی ئامانجەکانی ئەمریکا سەبارەت بە دابەشکردنی ڕووسیە، ئاکام و لێکەوتەکانی جیهان تووشی کارەسات دەکا.
ناوبراو هەرەوها ڕایگەیاند ئەمریکا شەڕگەلێکی بێ مانای زۆری دەسپێکردووە و داهاتوو و خواستەکانی وڵاتانی دیکەی جیهانی بۆ گرینگ نییە و بە هەموو شێوازێک هەوڵ دەدا کە ڕووسیە دابەش بکا.
جێگەی ئاماژەیە کە پاش هێرشی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین ئەمریکا و وڵاتانی ئورووپایی پشتیوانی خۆیان لە ئۆکراین ڕاگەیاندووە و گەمارۆگەلێکی قورس و بێ وێنەیان بەسەر ڕووسیەدا سەپاندووە.