پاش نەخۆشكەوتنی دەیان كەس لە خەڵكی شائاباد لە پارێزگای كرماشان سەرەڕای پێكهێنانی كومیتەی قەیران، بەڵام تا ئێستا هۆکاری ئەو ڕووداوە ئاشکرا نەکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئیدارەی بێهداشت تا ئێستا لە ١١٥ نەخۆش، ١١٠ كەسیان دوای سیرۆمی دەرمانی لە نەخۆشخانە مەرەخەس كراونو تەنیا ٥ كەس كە پێشینەی نەخۆشیی دیكەیان بووە یان ژنانی دووگیان بوون لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری پزیشكیدا ماونەتەوە.
بەدوای بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەم نەخۆشییە، لە نەخۆشخانەی خومەینیی كرماشانو فەرمانداریی شائاباد كۆمیتەی قەیران پێك هات، بەڵام لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاكەلێوەڕا کە بە هۆكارێكی نەناسراو لە شاری شائاباد، نزیكەی ١٥٥ كەس تووشی سكچوون هاتن، لێکۆڵینەەکان ئاشکرا نەکراون.
كۆمەڵێك لە ڕاگەیەنەكان، ئەگەری پیسبوونی ئاوی خواردنەوەی شار بە هۆی باران بارینەكانی ئەم دواییانە بە هۆكاری سەرەكیی مەسموومبوونی ئەم خەڵكە دەزانن، بەڵام ئەم كۆمیتەی كە بۆ ئەو مەبەستە پێك هاتووە تا ئێستاش نەیتوانیوە هۆكارێكی ڕوون و ئاشكرا بۆ سەرهەڵدانی ئەم نەخۆشییە دەستنیشان بكا