ئاخوند محەممەد ڕەیشەهری، جینایەتکارێکی سەرەکیی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دەستی لە کوشتن و لەسێدارەدانی هەزارانی کەس لە خەڵکی ئێران و بەتایبەت ڕەخنەگرانی ئەو ڕێژیمەدا هەبوو، مرد.
محەممەد محەممەدی ڕەیشەهری، یەکێک لە جینایەتکار و بکوژە سەرەکییەکانی ڕێژیمی ئاخوندیی ئێران لە سەرەتای دەیەی ٦٠ تاکوو ١٣٧٥ی هەتاوی، کە دەستی لە کوشتن، کۆمەڵکوژکردن و تیربارانکردنی هەزاران کەس لە خەڵکی ئێران و لەسێدارەدانی دژبەران و بێسەروشوێنکردنی جیابیران و ڕەخنەگرانی ڕێژیمی ئاخوندیدا هەبوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا مرد.
نموونەی تاوانە نامرۆڤانەکانی ئەو مۆرە جینایەتکارەی ڕێژیم لەدژی خەڵکی ئێران، لەسێدارەدانەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە سیاچاڵەکانی ڕێژیمە کە بە گەورەترین کوشتاری سیاسیی مێژووی هاوچەرخی ئێران ئەژمار دەکرێت، کە ناوبراو لەو سەردەمەدا وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیم بوو و سەرجەم فتواکانی خومەینی و بڕیارەکان لەلایەن ئەو دەدرا بە هەیئەتی چوار کەسیی مەرگ.