وەزارەتی دەروەی ئەمریکا وتی: جیا لەوەیکە بتواندرێ بەرجام ببووژێتەوە یان نا، دەولەتی بایدێن بەڵێنی داوە کە نابێ ڕێژیمی ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەو بڕیارە کە دەوڵەتی بایدێن لەسەر بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران داویەتی، بڕیارێکی جیددییە و بە دڵنیاییەوە کاری لەسەر دەکرێ، لەبەر ئەوەی ڕێژیمی ئێران نابێ بە هیچ شێوەیەک دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا، جا چ بەرجام هەبێ یان نەبێ و وڵاتانی زلهێزیش لە بەرجام پشتیوانی لەو بڕیارە دەکەن.
ناوبراو هەر لەو بارەوە وتی: نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لەبارەی ڕەوتی دانوستانەکانی بەرجام لەگەڵ ئیسرائیل و هاوپەیمانانی واشینگتۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکانی دیکەی جیهان لە پێوەندییەکی نزیک دایە لەسەر ئەوەی لە ئەگەری شکست یان سەرکەوتنی بەرجام بە هیچ شێوەیەک نەهێڵین کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا.