کتێبی “کڵاوەکەمم دەوێتەوە” کە تایبەت بە منداڵانە و لەلایەن هێمن محەممەدیان لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆسەر زمانی کوردی وەرگێڕدراوەتەوە، چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی ″کڵاوەکەمم دەوێتەوە″ کە بەرهەمی “جان کڵاسن” نووسەری کانادایی و تایبەت بە منداڵانە، لەلایەن “هێمن محەممەدیان” وەرگێڕ و چالاکی بواری منداڵان بۆسەر زمانی کوردی وەرگێڕدرایەوە و لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە تیراژی هەزار دانەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
کتێبی “کڵاوەکەمم دەوێتەوە” ساڵی ۲۰۱۱ی زایینی بەرامبەر بە ساڵی ٢٧١١ی کوردی چاپ و بڵاو بووەتەوە و خودی جان کڵاسن نیگارکێشی کتێبەکەیە، ئەم کتێبە لەگەڵ کتێبێکی دیکەی نووسەر زیاتر لە دوو ملیۆن بەرگیان لێ فرۆشراوە و براوەی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە.
جێی ئاماژەیە کە هێمن محەممەدیان، خوێندکاری کارناسیی زیندەوەرناسی لە زانکۆ کوردستانی سنە، ئەندامی ڕێکخراوی زانستیی هۆژین و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانستیی هۆژین، چالاکی بواری منداڵان و بەرپرسی تەلەفزیۆنی ئینستاگرامیی گەشە تیڤی تایبەت بە منداڵانە و ناوبراو لەماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک کاری تایبەتی بۆ منداڵانی کوردستان کردووە کە لەلایەن خەڵکی کوردستان و بەتایبەت منداڵانەوە پێشوازییەکی زۆر گەرمی لێ کراوە.